هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە هاووڵاتیانی مەدەنی لە یەکێک لە گوندەکانی ئەو شارە لانیکەم سێ کەسیان بریندار کرد.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه: كه هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌سه‌ر سنوری له شاری بانه‌ی كوردستانی ئێران، پشکنینی ناوماڵ و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی کاسبکارانی کوردیان له‌ناوچه‌كه ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن: كههێزهكه هەڵیانکوتاوەتەوە سەر گوندەکانی "کەنە سوورە" و "بلەکێ" و لە پاش تێکهەڵچوون لەگەڵ خەڵکی ئەم گوندە تەقەیان لە خەڵک کردووە و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی بریندار بوون.
هه‌نگاو راشیدهگهێنێت: ئەم سێ هاووڵاتییە ناویان بریتیه له: "محەمەد ڕەحمانی"، "محەمەدساڵح ئیسماعیل زادە" و "زانکۆ ئیسماعیل زادە".
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه: کەسێک کە شۆرەتی "ڕاستگۆ"یە و خوشکەزای فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنووری بانەیە دەستڕێژی لە خەڵک کردووە و لەو فیلمانەشدا کە لە ڕووداوەکە تۆمار کراون، بە ڕوونی ڕۆڵی ئەو لە ڕووداوەکەدا ئاشكرا بووە و هەر بەم هۆیەشەوە ناوبراو ڕۆژێک دواتر لە ڕێگای بڵندگۆی مزگەوتەوە داوای لێبوردنی لە خەڵکی گوندەکە کردووە.
له‌كۆتاییدا رێكخراوه‌كه رایدهگهێنێت: خەڵکی گوندی "بلەکێ" سکاڵایان لە دژی چەکدارانی هێزی پاسەوانی سنوور تۆمار کردووە و چاوەڕێی وه‌ڵامی سکاڵاکەیانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.