Erbil 12°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 02:56

سه‌رۆک بارزانی پێشوازی له‌ نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 14ـی شوباتی 2021 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ خاتوو جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی و دواپێشهاته‌كانی عێراق و دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕاڵی و، هه‌روه‌ها ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شنگال ئاڵوگۆڕ كرا.
له‌و دانیشتنه‌دا نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌دات كه‌ به‌رده‌وام بن له‌ دیالۆگ و ڕه‌خساندنی كه‌شی ئیجابی بۆ سه‌رخستنی دانوستاندنه‌كان و به‌ده‌ستهاتنی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كانی نێوانیان.

33

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ دیالۆگی به‌رده‌وامی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور ڕاگه‌یاند و، ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ساڵانی ڕابردوودا ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كرابا زۆر له‌و كێشه‌ و گرفته‌كانه‌ نه‌ده‌بوون كه‌ ئێستا له‌ نێوان هه‌ردوولا هه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.