ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه 100 ملیار دیناری بۆ شایسته داراییه‌كانی جووتیاران بۆ وه‌رزی كشتوكاڵی 2019 ــ 2020 خه‌رجكردووه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراق بڵاویكرده‌وه كه ئهمنیدارێتیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا پشت به‌ستن به پێشنیازێكی نائاسایی وه‌زیری بازرگانی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له نۆی ئه‌م مانگه‌دا، بڕیاریداوه به‌شێك له شایسته داراییه‌كانی جووتیاران بۆ وه‌رزی كشتوكاڵی 2019 ـ 2020 خه‌رج بكات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ھاتووه "له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه‌دا، 100 ملیار دینار له حیسابی كۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانه‌وێڵه بۆ دابه‌شكردنی شایسته داراییه‌كانی جووتیاران بۆ وه‌رزی كشتوكاڵی 2019 ـ 2020 خه‌رجكراوه و ئه‌و بڕه پاره‌یه له دوای وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن جووتیارانه‌وه له حیسابی وه‌زاره‌تی دارایییه‌وه ده‌بڕدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.