ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد بەسەرۆکایەتی ژان ژیرۆم بەرپرسی ڕێکخراوەکە لە عێراق .
لە دیدارەکەدا چالاکییە مرۆییەکانی ڕێکخراوەکە و پلان و بەرنامەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.
شاندی خاچی سووری نێودەوڵەتی، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان ڕێکخراوەکە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانيان کرد بەتایبەتی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش وپۆلیس. هەروەها هەوڵە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمیان، لە زیندانیی و چاکسازییەکاندا بەرز نرخاند.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ستایشی کارو چالاکییە مرۆییەکانی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد کە بە شێوەیەکی بێلایەنانە و پیشەییانە، کارەکانیان ئەنجام دەدەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی کارەکانیان ، دووپات کردەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.