پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، ئافره‌تێك كه‌پیشه‌ی كارگوزاره به‌تۆمه‌تی دزینی یانزده ملیۆن دینار ده‌ستگیر كرا.
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی عەنكاوە، دوای ئەوەی ئاگادار كرانەوە كە لە گەڕەكی (ئاشتی) دزی لە ماڵێك كراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی چڕ كرد و توانییان ئافرەتێكی بیانی، كە پیشەی كارگوزارە و تەمەنی 33 ساڵە بە ناوی (ر.ب)، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیكردن قۆڵبەست بكەن.
پۆلیسی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه تۆمه‌تبار، دانی نا بە تاوانەكەیدا كە لەو ماڵەی كاری تێدا كردووە، بڕی (11 ملیۆن دینار)ی دزیوە، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (444/بڕگە 6) لە یاسای سزادان، راگیرا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.