بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه: كه تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کەبەزەبری چەک دوو ژنی فڕاندبوو ، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێک لە گەڕەکی قولەڕەیسی دەستگیرکرا کەچوبوە سەر ماڵێک و بەزەبری چەک دوو ژنی فڕاندبوو.
پۆلیسی سلێمانی راشیدهگهێنێت: دوای ئەوەی دایکێک سکاڵای تۆمارکرد لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین کە کەسێک هاتۆتە سەر ماڵەکەی، بەزەبری چەک دوو کچەکەی فڕاندوە ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو دوای گەڕان و پشکنین توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: كهلە ئێستادا تۆمەتبار (پ. ع. ا) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کڵانشیکۆف و ئۆتۆمبێلەکەیدا.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.