ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به زۆرینه‌ی ده‌نگ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ی له دۆسیه‌ی ھاندان بۆ یاخبوون له رووداوه‌كانی شه‌شی مانگی رابردوودا، بێ تاوان ناساند.
له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا، پرسی تۆمه‌تباركردنی دۆناڵد تره‌مپ، تۆمه‌تی ھاندان بۆ یاخیبوون له رووداوه‌كانی شه‌شی مانگی رابردوودا خرایه ده‌نگدانه‌وه كه له میانیدا، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان دۆناڵد تره‌مپ بێ تاوان ده‌رچوو، وێرای ئه‌وه‌ی حه‌وت ئه‌ندامی كۆماریی له‌گه‌ڵ دادگاییكردنی تره‌مپدا بوون.
ھه‌ر یه‌ك له ریچارد بور، بێل كاسیدی، سوزن كولێنر، لیزا مۆركۆڤسكی، میت رۆمنی، بێن ساسی و پات تۆمی ئه‌و حه‌وت ئه‌ندامانه‌ی پارتی كۆماریی بوون كه ده‌نگیاندا بۆ دادگاییكردنی دۆناڵد تره‌مپ.
به‌ڵام بۆ دووه‌مجار سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له دۆسیه‌ی ھاندان بۆ یاخیبوون له رووداوه‌كانی شه‌شی مانگی رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه به بێ تاوان ناسێنراوه و به‌وشێوه‌یه‌ش كۆتایی به دووه‌م ھه‌وڵی دادگاییكردنی دۆناڵد تره‌مپ ھات.
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كه له 100 ئه‌ندام پێكدێت، بۆ لێپرسینه‌وه و دادگاییكردنی دۆناڵد تره‌مپ پێویستی به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئهندامانهكان ھه‌بوو.
ده‌نگدانه‌كه له دانیشتنی كۆتایی دادگاییكردنی دۆناڵد تره‌مپ ھات كه ماوه‌ی پێنج رۆژ له ئه‌نجوومه‌نی پیران به‌رده‌وامبوو.
دۆناڵد تره‌مپ یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكایه كه دووجار له كۆنگرێس دادگایی ده‌كرێت، ھه‌روه‌ھا یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكایه كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دادگایی ده‌كرێت، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكایه كه دووجار له دادگاییكردن، بێ تاوان ده‌رده‌چێت.
له پێشھاتێكی مه‌ترسیداری سیاسه‌تی ئه‌مریكا له شه‌شی مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا، لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ ھه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس، به‌ڵام له‌لایه‌ن ھێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگریان لێكرا كه دواتر پێكھهڵپژان له‌نێوان ھه‌ردوولادا روویدا و به‌ھۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ری پۆلیس بوو و 52 كه‌س له لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستگیركران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.