له‌گوندی درین بۆت له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ،منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان ،به‌هه‌ڵه دایكی ده‌كوژێت و باوكیشی بریندار ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌مید سه‌عدی به‌رزنجی،به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی به‌رده‌ره‌ش به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان خێزانه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كتر دانیشتوونه‌و منداڵه‌كه یاری به‌چه‌كی باوكی له‌جۆری كلاشینكۆف كردووه،له‌ئه‌نجامدا گولـله‌یه‌ك ده‌رده‌چێت و بهرباوكی ده‌كه‌وێت و دواتر به‌رچاوی دایكی كه‌وتووه.به‌وهۆیه‌وه‌ش دایكی منداڵه‌كه كه‌ته‌مه‌نی 29 ساڵانه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش گوتیشی: دوای رووداوه‌كه پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه‌و ته‌رمی ئافره‌ته‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادی گواستۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی ، باوكی منداڵه‌كه پیشه‌ی شوفێری بارهه‌ڵگره‌و له رووداوه‌كه‌دا برینداربووه.
سه‌نگه‌ر گۆران / پ. كوردستان تیڤی/ به‌رده‌ڕه‌ش
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.