ساڵانه رۆژی 14/2 وه‌كو رۆژی جیهانی عاشقان دیاری كراوه‌و به ڤالانتاین ناوده‌برێت.
رۆژی خۆشه‌ویستی ناسراو به "ڤالانتین" كه یه‌كێكه له‌و بۆنانه‌ی له جیهاندا هه‌موو ساڵێك له 14/2 یادی ده‌كرێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕه‌نگی سوریش نیشانه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م ڕۆژه‌یه.
له‌و رۆژه‌دا جگه له به‌خشینه‌وه‌ی گوڵی سوور، عاشقان سێوی مێخه‌كڕێژ پێشكه‌ش بهخۆشهویستهكانییان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش وه‌كو یه‌كێك له دیارییه هه‌ره به‌نرخه‌كان له‌لایه‌ن ده‌مێنێته‌وه و گرنگی پێ ده‌درێت.
له رۆژی 14ی شوباتی ھه‌موو ساڵێك له سه‌رانسه‌ری جیھان، وه‌كو رۆژی خۆشه‌ویستی رێز له‌م رۆژه ده‌گیرێت و عاشقان رۆژێكی تایبه‌ت به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له‌م رۆژه‌دا زۆر كه‌س له‌گه‌ڵ خۆشهویستهكانییان جه‌ژن ده‌گێڕن و نامه‌ی عاشقانه ده‌گۆڕنه‌وه یان كاتێكی پڕ له خۆشی به‌سه‌رده‌به‌ن.
له هه‌رێمی كوردستانیش هاوشێوه‌ی وڵاتان، ئه‌م رۆژه به‌شێوه‌ی جیاجیا به‌ڕێده‌كرێت و عاشقان روو له دوكانه‌كانی گوڵفرۆشی ده‌كه‌ن تاوه‌كو گوڵی سوور پێشكه‌ش بهخۆشهویستهكانییان بكه‌ن. خاوه‌نی دوكانێكی گوڵفرۆشیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌ند رۆژێك پێشتر خه‌ڵك سه‌ردانی دوكانه‌كانییان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی ڤالانتیاندا گوڵه سوورهكانییان به‌شێوه‌یه‌كی جوان بۆ ئاماده بكه‌ین.
له رۆژی عاشقاندا خۆشه‌ویسته‌كان و هاوسه‌ران گوڵ و دیاری جیاواز ده‌گۆرنه‌وه، ره‌نگه له‌هه‌ندێك وڵات بایه‌خێكی زۆری هه‌بێت و به‌تایبه‌تی یاد بكرێته‌وه به‌چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز.
مێژووی رۆژی ڤالانتاین كۆنه و چه‌ندین و بیرورای جیاوازی له‌سه‌ر هه‌یه كه هه‌ندێكجار به جۆرێك له ئه‌فسانه ناوی ده‌به‌ن، یه‌كێك له‌و بیرورایانه‌ی كه زۆر باسده‌كرێت ده‌ڵێت " له سه‌ده‌كانی سێهه‌می زایینی له رۆما، سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌بوو به‌ناوی كلادیۆسی دووه‌م كه پێی وابوو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه باشتر و به‌هێزترن له‌و سه‌ربازانه‌ی كه ژن و منداڵیان هه‌یه، هه‌ر بۆیه بڕیار ده‌دات كه سه‌ربازه‌كانی ئیمپڕاتوری رۆم نابێت ژن بخوازن و ده‌بێت سه‌ڵت بمێننه‌وه، كلۆدیۆس زۆر زاڵم بووه و ته‌نها بریار لای خۆی بووه و كه‌س نه‌یتوانیوه پێچه‌وانه‌ی یاساكانی مامه‌ڵه بكات.
به‌ڵام قه‌شه‌یه‌ك به ناوی ڤالانتاین (ساینت ڤالانتاین) به‌نهێنی سه‌ربازه‌كانی له‌گه‌ڵ كچه خۆشه‌ویسته‌كانیان ماره ده‌كرد و به هیواكانیانی ده‌گه‌یاندن، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م ره‌فتاره‌ی ئاشكرا ده‌بێت ئیمپراتۆر مه‌رجێك ده‌خاته به‌رده‌م ڤالانتاین بۆ ئه‌وه‌ی لێی خۆشبێت، مه‌رجه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه واز له‌ئایینی مه‌سیحی بێنێت له‌به‌رامبه‌ردا بته‌كانی رۆمانی بپه‌رستێت، به‌ڵام قه‌شه (ڤالانتاین) به‌توندی داواكه‌ی ئیمپڕاتۆری ره‌تكرده‌وه‌و سوربوو له‌سه‌ر په‌رستنی ئایینه‌كه‌ی خۆی، هه‌ربۆیه دواجار له‌ڕۆژی 14/2ی ساڵی 270 فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی ده‌درێت، هه‌ر بۆیه به شه‌هیدی رێگه‌ی عه‌شق ده‌ناسرێت، ڤالانتاین وه‌كو هێمایه‌كی عه‌شق و خۆشه‌ویستی داده‌نرێت".
شایانی باسه له هه‌ندێ له‌وڵاتانی ئیسلامی ڤالانتاین وه‌كو جه‌ژنێكی قه‌ده‌غه دێته هه‌ژمار وه جه‌ژنگرتنی ئه‌م رۆژه دژی یاسایه.
له‌وڵاتی عه‌ره‌بستان فرۆشتنی هه‌ر شتێكی په‌یوه‌ندیدار به ڤالانتاین له‌و ڕۆژه دا قه‌ده‌غه‌یه و پۆلیسی مه‌زهه‌بی ئه‌و وڵاتانه‌ش رێگری به فرۆشتنی هه‌ر دیارییه‌كی ئه‌وینداریی وه‌كو گوڵی سوور ده‌گرێت.
زۆرترین دیاریییه‌كانی ئه‌و رۆژه بریتینه له: لقێك گوڵی سور یا ده‌سته گوڵێكی بچووك، چوكۆلات، كارتی پیرۆزبایی ڤالێنتاین، بووكه شووشه، شه‌م، نامه‌یه‌كی دڵداری، چه‌ند دێڕ شعری دڵداری...
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی - كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.