Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:30

ته‌ندروستی عێراق: هه‌رکه‌سێک ده‌مامک نه‌به‌ستێت به‌ 25 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت

کوردستان TV
100%

سه‌یف به‌در،وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ بۆ هاتنی شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا بۆ عێراق.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كان ، بۆته‌ هۆی زیادی بوونی رێژه‌ی تووشبووان.

هه‌روه‌ها گوتی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر زیادبوونێك و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان بكات.

سه‌یف به‌در گوتیشی: بڕیاره‌ تازه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاوه‌ڕوانكراو بوو.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئاماژه‌ی به‌مه‌شدا كه‌ هه‌ركه‌سێك ده‌مامك نه‌به‌ستێت،ئه‌وا به‌ 25 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.

شایانی باسه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ عێراق، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌ كاتژمێر 8:00ی شه‌و تا 5:00ی به‌یانی‌ راگه‌یاند و‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 18ی ئه‌م مانگه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
هه‌ره‌وه‌ها ڕێگریش ده‌كرێت له‌ دانانی پرسه‌ و كۆبوونه‌وه‌ ، هه‌ر كه‌سێكیس بڕیاره‌كه‌ پێشێل بكات، به‌ پێنج ملیۆن دینار سزا ده‌درێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.