Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:28

هۆشیار زێباری: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌ڵبژاردن له‌ رێککه‌وتی خۆی بکرێت

کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ 2021/10/10 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق به‌رێوه‌بچێت له‌م باره‌یه‌وه‌ هۆشیار زێباری رایگه‌یاند: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بێته‌ مایه‌ی رێز و وه‌فایه‌ك له‌ خوێنی شه‌هیدان.

هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق گرنگه‌ بۆ ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌و بریارانه‌ی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ند برێكی نوێ باشی ده‌ركردووه‌ و ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌ڵبژاردن له‌ رێككه‌وتی خۆی بكرێت به‌ چاودێری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ پرۆسه‌كه‌ به‌شداربن تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ باوه‌رپێكراوبێت.

هۆشیار زێباری گوتیشی: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بێته‌ مایه‌ی رێز و وه‌فایه‌ك له‌ خوێنی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كان و ده‌بێت هه‌موو حزبه‌ سیاسبیه‌كان و دامه‌زراوه‌ حكوومیه‌كانیش ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، و  هه‌روه‌ها كه‌شێكی ئارام دابین بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و تاوه‌كو هیچ كه‌سێك ساختاری تێدا نه‌كات.

شایه‌نی باسه‌ بڕیاره‌ 2021/10/10 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق به‌رێوه‌بچێت.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.