له ئۆپراسیۆنێكدا پۆلیسی دژه تیرۆری دانیمارك ده‌ستگیركردنی شانه‌یه‌كی نووستووی چوارده كه‌سی سه‌ر به داعشی راگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی یۆرۆنیوز بڵاویكرده‌وه، پۆلیسی دژه‌تیرۆری دانیمارك له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه رۆژی هه‌ینی بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاشكرای كرد، له ئۆپراسیۆنێكیاندا توانیویانه چوارده ئه‌ندامی سه‌ر به شانه نووستووه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له وڵاتی دانیمارك و ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیر بكه‌ن.
پۆلیس ده‌شڵێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، له ماڵی ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مه‌وادی پێویست كه بۆ درووستكردنی بۆمب به‌كار دێت .
هه‌روه‌ها ئاڵای داعش دۆزراوه‌ته‌وه كه سه‌لمێنه‌ری هه‌بوونی هه‌ست و سۆزی ده‌ستگیركراوه‌كانه بۆ رێكخراوی تیرۆرستی داعش . به گوته‌ی پۆلیس ئه‌و شانه نووستوویه‌ی داعش پیلانیان دارشتبوو له یه‌ك یان چه‌ندین شوێن، هێرشی تیرۆرستی له وڵاتانی دانیمارك و ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام به‌ر له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پیلانه‌یان له لایه‌ن ھێزه‌كانی پۆلیسی دژه تیرۆره‌وه ده‌ستگیر كراون.
هاوكات به‌رپرسانی دانیمارك وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆیان بۆ پیلانی ده‌ستگیركراوه‌كان، جه‌ختیان كرده‌وه كه له ئێستادا هیچ مه‌ترسیه‌ك، هه‌ڕه‌شه له هاونیشتیمانیان ناكات. پۆلیس راشیگه‌یاند یه‌ك له ده‌ستگیر كراوه‌كان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا راگیراوه و سێزده كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش له دانیمارك راگیراون كه سێ له‌وان به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی سوریان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.