ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شاندی ھه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا تا په‌سه‌ندكردنی بوودجه، له‌وێ ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان، ئومێد سه‌باح به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه، ھه‌ولێر ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووریی ھه‌میشه‌یی عێراق، له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته رێككه‌وتن.
ئومێد سه‌باح راشیگه‌یاند كه، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و، سه‌رۆكی شاندی دانوستاندنكاری ھه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، قوباد تاڵه‌بانی، كۆ ده‌بنه‌وه و ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانیكردنی به‌غدا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر چوونه‌وه‌ی شاندی دانوستاندنكاری حكوومه‌ت بۆ به‌غدا داوه و له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو ده‌چنه‌وه به‌غدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئومێد سه‌باح ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه، ئه‌مجاره شانده‌كه‌ی ھه‌رێمی كوردستان تا په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، له به‌غدا ده‌مێنێته‌وه.
ئومێد سه‌باح ره‌تیشیكرده‌وه كه حكوومه‌تی عێراق پێشنیازێكی كردبێت كه داوای 450ھه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی كردبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.