Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:01

هونەرمان ڕەنگی زەمەن نادات

شەکسپیر هەمیشە بۆ هەڵبژاردنی شاکارە ئەدەبیەکانیان دەچێتە قوڵای بابەتی کۆمەڵایەتی نێو کۆمەڵگا
کوردستان TV
100%

هونەری ئێمە نە ڕەنگی ئەمڕۆ هەڵدەگرێت نە دوێنێ و نە بەیانی ئەگەر بەراووردی بکەین بە هونەر و ئەدەبی گەڵان ڕۆژئاواییەکان دوێنێیان وەک ئەمڕۆی خۆیانە بۆیە لەداهاتوش بەخۆی دەچێت وەک ئەوەی رابردوو و ئێستایان لە داهاتودا لێکدرا بێت ڕەنگە ئەمڕۆی شاکارە ئەدەبیە کۆنە کانیان وەک ئایندەیەک بۆ ڕابردووی دوێنیان کە ئێستا هاتۆتەدی و لە ئایندەیدا دەژیێت بە جادوو ، و پەرجوو بێتە بەر چاو.. هۆکاریش ئەوەیە ژیرمەندانی ڕابردوو ئەوەندە پابەندی ئێستای خۆیان بوون لە کارکردنیان دوێنێ تەواو دوێنیی بوون لەکارکردن بۆیە وەک ئێمڕۆ دەردەکەون سەیری شاکارە ئەدەبیەکانیان بکەین دەبینین وەک ئەوەی بۆ ئێستا کرابێت و نووسرابێت وایە بەڵام کاتێک دەقێکی کۆن وەک پەرچوو؟

سەیرکەین لامان سەیر بێت بۆچی ئەوەندە جیاوازی سەردەم لەڕووی مێژویەوە هەیە کەچی هەست پێنەکراوە هۆکار چەندشتێکە بەداخەوە دووهەڵەی شەرمەندەی هەیە یەکەم تێڕوانینی ئێستامان بۆ ڕابردوو هەڵەی تێدایە وا هەست دەکەین مرۆڤی سەردەمی ڕابردوو هیچیان نەزانیوە کەچی مرۆڤ لە سەرەتاوە وەک ئێستای خۆی وا بووە تەنیا ئامێر و ڕەنگی ژیان گۆڕدراوە تێڕوانینێکی هەڵەمان بەرامبەر مێژوو و ڕابردووی مرۆڤایەتی هەیە هەمیشە بە مرۆڤی ناهۆشیار و کەمێک جیاواز لە ئاژەڵە کێویەکانمان دێتە بەر چاو هەڵە گەورەکە ئەوەیە مرۆڤ هیچ ساتێک بەتاڵ نەبووە لە هەست و سۆز و دەربڕین تەنانەت ئەوکاتانەی ژیان سەرەتایی بوو ە و مرۆڤیش پێداویستی زۆر ترلە ئێستا... ئەوکات بیرو هۆشی زیاتر بەکارخستوە و زێتر زیرەک بووە بۆ دابین کردنی پێداویستیەسەرەتاییەکانی ژیانی خۆی ، وەک لە ئێستا پێداویستیەکان زۆری هەرە زۆریان جێبەجێ کراون و هاتونەتەدی تکنلۆجیا بەشی زۆری مرۆڤی ئێستای تەمبەڵ کردووە.لەڕووی فیکری..تکنەلۆجیا بواری بیرکردنەوەی خەڵکە گشتیەکەی بەر تەسکتر کردۆتەوە هیچی بۆ نەهێشتۆتەوە بیری لێبکاتەوە بەزیادەوە پێداویستیەکانیان جێبەجێ کراوە ئامێر و کەلو وپەڵی پێویست بۆ کارەکان بەرهەم هاتون

داواکاریکان هاتونەتەدی ئەو پەڕی بیرو هۆشی مرۆڤی سەردەم سەرقاڵی هەڵبژاردنی جۆری بەرهەمە لە نێو هەزاراندا ئیتر مرۆڤی ئەوساش وەک ئێستای خۆمان بووە تەنانەت ڕەنگ و کەل و پەل گۆڕانکاریان بەسەر داهاتبێت .. لەبەر ئەوەی مرۆڤ لەهەموو سەردەمەکان مرۆڤ پێکهاتووە لە پێنج هەستەوەر و شەشەمی پێشبینیکەر دەگمەن بووە وەک ئێستا بوە ئەمە یەک دووەم خاڵ کەوا پەیوەندی هەیە بە نا تێگەیشتنمان لە هەنووکەیی خۆمان واتا ئێستامان فەرامۆش دەکەین کار بۆ ڕۆژی ئێستامان ناکەین وەک بەشێک لە؟واقعی ژیان ڕاستەقینەی ژیان بە شتێکی کەم بایەخ دەبیبنین وا دەزانین شایەنی کاری ئەدەبی نیە لەبەرامبەردا خەیاڵ پێناسی ئێستا و ڕاستەقینە نییە …

خەڵکانی تەمەندرێژی ئەدەبی هاوشیوەی شەکسپیر هەمیشە بۆ هەڵبژاردنی شاکارەئەدەبیەکانیان دەچێتە قوڵای بابەتی کۆمەڵایەتی نێو کۆمەڵگاکەی ئەوان لە؟دەقەکانیان باسی کۆمەڵایەتی زۆر ناخۆیی و کۆڵانی دێننە بەر باس تاوەکو وەرگیراوی کۆمەڵگای خۆیان بێت و بۆ کۆمەڵگای دەرەوەشیان ڕەنگدانەوەی کلتور و ژیان بێت لەڕێی دەقێک تەواو خوێنەر شارەزای شێواز و سەنگی ژیانی میللەتی نووسەر ئەبێت هۆکار لەساتی نووسین و کارکردن تەواوئێستایی و هەنووکەیین بۆیە کە دوێنی لەڕابردویدا تەواو دوێنێی بوون ئەمڕویش ئایندەیی دەبن بەڵام ئەوە ئێمەین دوێنێ وەک تەواوی دوێنێ نەبووین بەڵکو لە خەیالی ئەمڕۆ دابووین کەچی بەداخەوە بۆ پێشبینی کەرانی دوێنی ئەمڕۆ شتێکیترە بۆیە نە دوێنێمان وەک ئەمڕۆ یە و نە ئەمڕۆمان بە بەیانی ئەچێت هەمیشە خەیاڵی درێژخایەنی و تەمەنداری بۆ کار و بەرهەمەکانمان هزرمان ئاڵۆزدەکات کار بۆ داهاتوو دەکەین نەوەک ئەمڕۆ واقع بین نین لە بیرکرندەوە ئەگەر ئەمە بکەینە پێوانەی فیکری ئەوا دەبینین کورد تا ئێستا ساڵەکانی تەمەنی ئەدەبی جیهانی سەردەمی ڕۆمانسیستەکانی سەردەمی خەیاڵاتی تێپەڕنەکردوە وەک ژیانکردن تێفکرین لە خۆی ئێستا ی و ئایندەی خۆی بەشێوەیەکی راستەقینەی بینین بۆ ژیان بەڵکو لەسەردەمی خەیاڵاتی ڕۆمانسیستەکان و تا ئێستاش 1600 زانینیداین هەمیشە خەیاڵ دەکەین هەمیشە بیرناکەینەوە هەمیشە لەبیری جوانکردنین لەبیری خۆدوورگرتن لە دزێو و ناشرینی نین بەڵگەش تا ئێستا کۆی بەرهەمەکانمان یان کۆن و لاسایی بوون یان خەیاڵاتێک دوور لە واقعی ژیان خەڵک بە بابەتی خۆی نەزانیوە ئەمە هۆکاری سەرەکیمانە کە نەمان توانیوە تاکە بەرهەمێکی زانستی بەڵگەداری لەسەر یەکێک لە کارەسات و نەهامەتی و کێشەگەورەکانی ووڵات و نەتەوەکەمان بکەین یان کێشەو کارەساتێک بەمۆرکی نەتەوە بکەین توانای ڕاستەقینەی نەبوە توانای وەرگرتنی بڕواهێنانی بینەری نەبووە ئەم تێفکرینەمان پەڕیوەتەوە بۆ ناو وودەکاری بیرکرنەوەو کاردنیشمان تەنانەت نواندنیش بەهەمان شێوازە سەیری دراما کوردیەکان بکەین بەهیچ جۆرێک ئەم کارەکتەرانە لە نێو واقع و ژیانی ڕاستەقینەی ووڵاتدا نادۆزینەوە ناشزانین ئەم ئەکتەرانە نواندنی کێ دەکەن و نوێنەری مرۆڤی چ هەسارەیەکن بەڵکو تەنیا پێش بینی بۆ کارەکتەرێک دەکەن لەخەیاڵی خۆیان بونیادی دەنێن لەواقع دا بەدوادا ناگەڕێن نواندنەکە دەکات نەوەک هەوڵی گەیشتن بە ریالتی ژیان یان ژیانکردن وەک خۆی لە فەرەنسی بە پێرفۆرمانس هاتوە بۆ حاڵەتی ژیانکردن واتا بە شێوەی ئاسای خۆی ژیانکرد تا بینەر بە شێوەی ئاسای بیرکردنەوەی خۆی بیربکاتەوەو چێژیش ببینێت بۆیە دوێنێی وەک دوێنێ نەبووە بۆیە بەمڕۆش ناچێت …

کۆتا پرسیار کە دروست دەبێت ئەوەیت بڵێین چار چیە من وای دەبینم لە تێۆر ننسی دا کێشەمان نیە بەزووی و بەرەو لوتکەی هەرەمی هەنگاومان ناوە بۆ ناسین و شارەزابون لە شێوازەکانر کارکردن و هونرکردن بەڵام وەک مرۆڤ و نەتەوە تەنیا قوتابخانە فەلسەفیەکانمان ناسیوە هۆکاری ژیانیمان بەدەستەوە نەبوو ڕەت کردنەوەی داب و نەریتەکۆنەکان وای نەکردووە لە قونابخانەیەک بەرەو قوحابخانەیەکی تری فەلسەفی و فیکری هەنگاو هەڵێنین تەنیا بیستومانە پیادەی ژیانمان نەکردوە فەلسەفە دەبێت لە ژیان پیادە بکرێت نەوەک تەنیا لەنێو کتێبەکان گۆشەگیر بێت هاتوە ژیان بگۆڕێت بیرکردنەوەمان هەڵەی تێدایە ئیتر فەیلەسوف پێویستی سەرەکی کۆمەڵگای ئێمەیە لە هەموو بوارەکان بەتایبەت هونەر بە وابە ستەی بیری داخراوی داب و نەریتی کۆمەڵایەتی بەسەرچوو ناکرێت

مەولان حمدامین

كوردستان TV

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.