ھێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق له میانی چوار ئۆپه‌راسیۆندا، ھه‌شت تیرۆریستی داعشیان له پارێزگاگانی سه‌ڵاحه‌ددین و كه‌ركووك، ده‌ستگیركرد.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزه‌كانی دژه‌تیرۆر، سێ ئۆپه‌راسیۆنیان له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین و كه‌ركووك ئه‌نجامداوه.
راشیگه‌یاندووه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، چوار تیرۆریستی داعش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و دوو تیرۆریستێكی دیكه له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراون.
لیوا یه‌حیا ره‌سول باسی له‌وه‌شكردووه، ھه‌روه‌ھا ھێزه‌كانی دژه‌تیرۆر ئۆپه‌راسیۆنێكیان له دۆڵی زغه‌یتون باشووری پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامداوه كه له میانیدا دوو تیرۆریستی داعش ده‌ستگیركراون.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه له لایه‌كی دیكه‌وه ھێزه‌كانی سوپا، ھه‌شت حه‌شارگه‌ی داعشیان له ناوچه‌ی جه‌زیره سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار، خاپووركردووه، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.