رادیۆ ئامرازێكی په‌یوه‌ندی به‌هێزو بێبه‌رانبه‌ره، ئامرازێكیه خێراتر له ئامرازه‌كانی تری راگه‌یاندن ده‌گاته هاوڵاتی، سه‌كۆیه‌كی زانیاری كاریگه‌ره بۆ گه‌یاندنی په‌یامی هه‌وڵاتیان به كاربهبهدستان، رۆڵێكی هه‌ره گرنگیشی هه‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری گوێگرانی، به تایبه‌تیش ئێستا سودمه‌نده له پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، زۆربه‌ی رادیۆكان په‌خشیان له تۆرهكۆمهڵایهتیكاندا به بیستن و بینین هه‌یه.
له خولی 36ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازی شاندی ئیسپانیا له یونسك‌و 13 ی شوبات وه‌ك رۆژی جیهانی رادیۆ راگه‌ینرا. راگه‌یاندی رۆژێك جیهانی بۆ رادیۆ له پای ئه‌و خزماته هات كه ئه‌م ئامرازی راگه‌یاندنه پێشكه‌ش بۆ بیسه‌رانی ده‌كات.
ده‌سنیشانكردنی ئه‌م به‌رواره هاكات بوو له گه‌ڵ دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین رادیۆی نهتهوهیهكگرتاوهكان له ساڵی 1946، بۆیه ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه .
رێكخراوی په‌روه‌رده‌و زانست و رۆشنبیری سه‌ر به نهتوهیكگرتوهكان یۆنسكۆ، ساڵانه له‌م رۆژه‌دا هه‌ڵمه‌تێك راده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك یه‌كسانی نێوان هه‌ردو ره‌گه‌زو رۆڵی لاوان له گه‌شه‌پێدان و رۆڵی رادیۆكان له كاتی كاره‌سات و روداوی كتوپڕ ، بۆ ئه‌مساڵ یۆنسكۆ داوای له رادیۆكان كردوه گرنگیدانی پره‌نسیپی فره‌یی ده‌نگ بپارێزن.
رادیۆ به‌رده‌وام خۆی نوێ ده‌كاته‌وه نه‌یهێشتوه كاروانی پێشكهتنهكان جێیبهێڵێت و ببێته رابردوو، بۆیه به سودوهگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ئێستا له هه‌موو مۆبایلێكی زیره‌كه‌وه گوێگردهتوانیت شه‌پۆلی ئه‌و رادیۆیه وه‌ربگریت كه ئارهزهزوی بیستنی زانیاریههكانی ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.