فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ربه‌لا تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه گه‌نجێكی به‌هۆی 100هه‌زار دیناره‌وه كوشتبوو.
پۆلیسی شاره‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌واڵیان پێگه‌یشتووه ته‌رمی گه‌نجێك كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 20 ساڵ ده‌بێت ، له‌نێو رووباری هیندییه له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه فڕێدراوه.
هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌ڵێت: دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر رووداوه‌كه، توانرا بكوژه‌كه ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه بكوژه‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی به‌تاوانه‌كه‌ی ناوه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوژراوه‌كه 100 هه‌زار دیناری قه‌رزار بووه و نه‌یداوه‌ته‌وه، بۆیه په‌نای بۆ كوشتنی بردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.