Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:37

د.ئازاد نەجاڕ داهێنه‌ری دڵی ده‌ستکرد: لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەت لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی ئەزموونی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بهێنینە هەرێم

کوردستان TV
100%


 داهێنەری دیاری کورد لەسەر ئاستی دنیا، کە داهێنانەکەی دروستکردنی دڵی دەستکردە،  رایده‌گه‌ێنێت: لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم لەسەر هێڵن، بۆ ئەوەی ئەزموونی وڵاتانی بیانی بهێننە هەرێمی کوردستان.

د. ئازاد نەجاڕ،  پزیشك و داهێنه‌ری دڵی ده‌ستكرد رایده‌گه‌ێنێت: هه‌فته‌ی پێشوو لەگەڵ سەرۆک مه‌سعود بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت کۆبووینەوە و پشتیوانییان بۆ داهێنانەکانمان دەربڕی.

ده‌شڵێت: ئێستا زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باشدان، بەڵام پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی باشتر و گشتگیرترە و لەگەڵ ئەوەداین لێکۆڵینەوەکان باشتر بکەین.

د. ئازاد نەجاڕ،  پزیشك و داهێنه‌ری دڵی ده‌ستكرد راشیده‌گه‌ێنێت: سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەوەدان ئەو تەجروبەیەی سوید بهێننە هەرێمی کوردستان ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ حکوومەت لەسەر هێڵین.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئێستا لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمیش لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی ڕێگایەک بدۆزینەوە و ئەم ئەزموونە لە زانکۆکانی هەرێمدا بخوێندرێت.

د. ئازاد نەجاڕ، کە کوردە و خەڵکی زاخۆیە و ئێستاش دانیشتووی سویدە، خاوەن چەندین داهێنانە لە بواری پزیشکیدا، کە گرینگترینیان دروستکردنی دڵی دەستکردە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.