له‌بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 62 دۆلار و 66 سه‌نت .
له‌هه‌مانكاتیشدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس گه‌یشته 59 دۆلار‌و 72 سه‌نت.
له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ئه‌مریتا سین،گه‌وره شڕۆڤه‌كاری بازاڕه‌كانی نه‌وت له كۆمپانیای ئهسبكتس له‌دیدارێكیدا به ئاژانسی بلومبێرگ-ی راگه‌یاندووه كه له‌وانه‌یه ساڵی داهاتوو نرخی نه‌وت بگاته 100 دۆلار.
له‌به‌رامبه‌ردا گینادی شماڵ،سه‌رۆكی رابیته‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت و گاز له رووسیا ده‌ڵێت: گه‌یشتنی نرخی نه‌وت بۆ 100 دۆلار له داهاتوویه‌كی نزیكدا، خه‌یاڵه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.