Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:34

نووسەرو ڕۆژنامەنووسێک: سەردانی پاپا فڕانسیس بۆ عێڕاق و هەرێمی کوردستان سەردانێکی مێژووییە

پاپا فڕانسیس
کوردستان TV
100%

نووسەرو ڕۆژنامەنووس ئەحمەد ألحریپی کوردستان تی ڤی راگەیاند: سەردانی پاپا فڕانسیس بۆ عێڕاق و هەرێمی کوردستان و دیدار لەگەڵ کریستیانەکان بەتایبەت نیشانی خۆ بە خاوەن زانینە هاوکات سەردانیشیان بۆ موسڵ و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی کریستیانەکان لایەنێکی دیکەی پاڵ پشتیە، بەو پێیەی ژمارەیەک قەزاو گوندو ناوچەی جیا جیای مەسیحی لە موسڵ هەن، و بێ شک لەو ناوچەیەش زۆرینەی کرستیانەکان  که دووچاری زوڵمی تیرۆرستانی داعش بوونەتەوە، ئەمەش نزیکبوونەوە له برا کرستیانەکان نیشان دەدات، تاوەکو هەست بەو ئارامییە بکەن که مەرجەعە گەورەکەیان بایەخیان پێ دەدات و له هەواڵ و مەینەتیەکانیان دەپرسێتەوە.

پاپا فڕانسیس لە میانی سەردانەکەی بۆ عێڕاق و هەرێمی کوردستان مەرجەعەکانی نەجەفی ئەشرەف و کەربەلا و گەورە بەرپرسە ئاینیە شیعەکان دەبینێت، ئەوەش نیشانەیەکە کە هەموان وەک پێکهاتە جیاوازەکان لە عێڕاق پێکەوە دەژین.
 
ئەو ڕۆنامەنووسە گوتیشی سەبارەت بە موسڵ و ناوچە مەسیحی نشینەکان لە ڕابردوودا داعش کارێکی پێ نەکردوون کە شایانی باس نەبێت، لێرەدا حەمەدانیه و بەرتەڵه و تەلکێف و ئەڵقوش و تەلسکۆف و سەنتەری موسڵ پێوویستیان به هاوکاری و پاڵپشتی پاپا و هەروەها پێویستیان بەسەردانی بەرپرسانی عێڕاقی هەیه، بەمەبەستی هەستکردن به مەینەتیەکانیان، که سەردانیکردنیان بۆ ئەو ناوچانه تەنیا له کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانه.

ئەگەر هەرێمی کوردستان نەبایە نەک کریستیانەکان بەڵکو تەواوی خەڵکی عێڕاق کە لە سەردەمی شەڕی داعش وەک ئارامترین ناوچە ڕوویان تێکرد، لەناو دەچوون و تووشی گەورەترین کارەساتی مرۆیی دەبوونەوە، بێگومان پاپا فڕانسیس ئەو ڕاستیە دەزانێت.

لە کۆتاییدا وتیشی:بە شانازیەوە دەڵێم کوردستان و خەڵکەکەی جوانترین نمونەی پێکەوە ژیانە و شایستەی ڕێزو خۆشەویستین،


ئا/ فەرمان عەلی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.