Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:48

کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق: تا ئێستا 15 ملیۆن هاووڵاتی ناوی خۆیان له‌ بایۆمه‌تری تۆمارکردووه‌

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگه‌یاند: تا ئێستا نزیكه‌ی 15 ملیۆن هاووڵاتی له‌ رێگه‌ی بایۆمه‌ترییه‌وه‌ ناویان تۆماركراوه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد بانگهێشتنامه‌یان پێشكه‌شی 71 باڵیۆزخانه‌ و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو. 

جومانە غلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌ بانگهێشتنامە ئاڕاستەی 71 باڵیۆزخانە و رێكخراوی بیانی و عەرەبی كراوە بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق، زۆرینەیان وەڵامی داواكاریەكەیان داوەتەوە و ئامادەن، لەوانەش یەكێتی ئەوروپا و نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان. 

روونیشیكردۆتەوە: نەتەوە یەكگرتوەكان ژمارەیەك شارەزای ناردووە كە لەلایەنی راگەیاندن و لۆجستی هەڵبژاردنەوە هاوكاری پێشكەش دەكەن، هەروەها تیمێكی تر دێن بۆ پێشكەشكردنی راوێژی هونەری. 

هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی نزیكه‌ی 720 هەزار هاووڵاتی و حه‌وت هەزار ئاوارە زانیاریەكانیان لە لیستی دەنگدەران نوێكردووەتەوە، رێژەی تۆماركردنی بایۆمەتری گەیشتوەتە 15 ملیۆن هاووڵاتی و لەكۆی 25 ملیۆن كارتی دەنگدەر زیاتر لە 13 ملیۆن كارت دابەشكراون، هەروەها ژمارەی چاودێرانی نێودەوڵەتی گەیشتونەتە 2700 چاودێر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.