Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:24

فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان بارێکی چه‌کی میلیشیاکانی ئێرانی له‌نزیک سنووری عێراق کرده‌ ئامانج

کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوی بێ فڕۆكه‌وان ،بارێكی چه‌كی میلیشیاكانی ئێرانی له‌نزیك ده‌روازه‌یه‌كی نافه‌رمی سه‌ربازی له‌نێوان عێراق  و سوریا كرده‌ ئامانج.

له‌مباره‌یه‌وه‌ روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوی بێ فڕۆكه‌وان ئۆتۆمبێلێكی كرده‌ ئامانج ، كه‌بارێكی چه‌كی له‌عێراقه‌وه‌ هه‌ڵگرتبوو.

روانگه‌كه‌ ده‌ڵێت: ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ له‌نزیك ده‌روازه‌یه‌كی نافه‌رمی سه‌ربازی له‌نێوان سووریاو عێراق كراوه‌ته‌ ئامانج كه‌ میلیشیاكان بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌نزیك شاری ئه‌لبوكه‌مال له‌ گونده‌واری دێرزوور-ی رۆژهه‌ڵات به‌كاری ده‌هێنن.

روانگه‌ ده‌شڵێت: له‌كاتی بۆردومانكردنی باره‌ چه‌كه‌كه‌، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ناوچه‌كه‌ بیستراوه‌،به‌ڵام قه‌باره‌ی زیانه‌ مرۆیی و ماددیه‌كانیان نه‌زاندراون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / ئه‌لعه‌ره‌بییه‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.