Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:44

لەژێر چاودێری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەهەولێر پڕۆژەیەکی دیکەی کارەبا کرایەوە

کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.2.11، لەژێر چاودێری ( مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەڕێورەسمێکدا، وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوكاری رێكخراوی جایكای( JICA) ژاپۆنی پرۆژەی مینی سكادا - ڤۆیپ (Mini-SCADA & VoIP) کردەوە.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا کەمال محەمەد، وەزیرى کارەبا رايطةياند: ئەم پڕۆژەیە گرنگترین پڕۆژەى کۆنترۆڵە لە هەموو ڕووەکانى داتا و چۆنیەتیى کۆنترۆڵکردن، هەموو هاووڵاتییانى کوردستانیش بەیەکەوە سوودى لێ وه‌رده‌گرن.

باسی لەوەش کرد کە ئەو پڕۆژەیە لەسەر قەرزى ڕێكخراوى جایکاى ژاپۆنى بە بڕی زیاتر لە پێنج ملیۆن یۆرۆ هاوکارى کراوە، ئەوەش یەکێکە لەو پڕۆژانەى کە ڕێكخراوه‌كه‌ هاوکاریی ماددى بۆ دابین کردووە، لەوانەش: وێستگەى دێرەلووک و 13 وێستگەى مۆبایلى خاوکردنەوەى کارەبا و سەنتەرەکانى ڕاهێنانى کارەبا.

 هةر لةريَو رةسمةكةدا، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت رايطةياند: دانانی پڕۆژەی (مینی سكادا) بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کارەبا و وەرگرتنی داتا لە هەولێری پایتەخت بۆ ئێمە وەکو پارێزگای هەولێر جێگەی دەست خۆشیە.

طوتيشي:  دەستخۆشی لە وەزارەتی کارەبا و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە لەماوەی ڕابردوودا چەندین پڕۆژە و وێستگەی لەسنووری پارێزگای هەولێر کردۆتەوە بۆ نەهێشتنی بارزۆری سەرتۆڕی کارەبا و کەمی ڤۆڵتیە لەقەزاو ناحییەکان کەئەوەش بۆتە هۆی باشترکردنی دۆخی کارەبا لە سنووری پارێزگاکەمان.

بنیاتنانی پڕۆژەی مینی سكادا-ڤۆیپ، ڕۆڵێكی گرنگی بۆ كۆنترۆڵ و ئیشپێكردن و چاودێریی تۆڕی كارەبای هەرێمى كوردستان دەبێت، هه‌روه‌ها ڕۆڵى له‌ گواستنەوەی داتا و زانیاری و پەیوەندیكردن لەنێوان وێستگە سەرەكییەكان و كۆنترۆڵی ناوەندی ده‌بێت

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.