عه‌لی خامه‌نه‌یی،رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی گه‌نجانی عێراق ده‌كات و عێراقییه‌كانیش داوا له‌خامه‌نه‌یی ده‌كه‌ن عێراق بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی لێبگه‌ڕێت.
ئاژانسی فه‌رمی ئێران ئێرنا نامه‌كه‌ی خامه‌نه‌یی بڵاوكردۆته‌وه‌و كه ئاراسته‌ی گه‌نجانی عێراقی كردووه‌و پێیان ده‌ڵێت: موژده‌تان به‌داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ عێراق ده‌ده‌مێ.
له‌به‌رامبه‌ردا چالاكوانان و شڕۆڤه‌كارانی عێراق له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشێكی توندیان كردۆته سه‌ر خامه‌نه‌یی و داوای لێده‌كه‌ن عێراق بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی لێبگه‌ڕێت و ده‌ست له‌كاروباری وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵبگرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / حوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.