Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:26

مانچستەرسیتی گەیشتە قۆناغی چارەگی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا

کوردستان TV
100%


یانەی مانچستەرسیتی گەیشتە قۆناغی چارەگی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ‌، لە قۆناغی پێنجەمی پاڵەوانێتیەكەدا، مان سیتی سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی سوانزی سیتی پلەیەكی میوانداری بردەوە.
 لە خولەكی سییدا، یاریزان كایل والكەر گۆڵێكی بۆ مان سیتی تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
 لە گێمی دووەم و دوو خولەك دوای فیكەی دەستپێكی ئەم گێمە یاریزان ڕەحیم ستێرلینگ گۆڵی دووەمی سیتیزێنزی بەدەستهێنا، پاشان گابرێیل خیسوسی بەڕازیلی میوانەكانی لە خولەكی پەنجا كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم.
 لەو لاشەوە یاریزان مۆرگان ویتاكێر تاكە گۆڵی سوانزی سیتی لە خولەكی حەفتاوحەوتی یاریەكە تۆماركرد، بەم بردنەوەش مان سیتی بلیتێكی قۆناغی هەشتی جامی یەكێتی ئینگلتەرای بەدەستهێنا .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.