یانەی ئەتالانتا گەیشتە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ، لە گەڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا، یانەی ئەتالانتا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ناپۆلی میوانی بردەوە.
لە خولەكەی دەدا، هێرشبەری كۆلۆمبی دوڤان زاپاتا گۆڵێكی بۆ ئەتالانتا تۆماركرد، پاشان یاریزان ماتیۆ پێسینا گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری لە خولەكی شازدە بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوسێشدا، هێرشبەری مەكسیكی هێرڤینگ لۆزانۆ گۆڵێكی بۆ ناپۆلی تۆماركردو جیاوازی گۆڵەكانی كەمكردەوە، دواتر ماتیۆ پێسینا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی میواندارەكانی لە خولەكی حەفتاوهەشت بەدەستهێنا.
لە یاری گەڕی چووندا، هەردوو تیپ بێ گۆڵ یەكسان بووبوون، بۆیە بە كۆكردنەوەی ئەنجامی هەردوو گەڕی چوون و هاتن، ئەتالانتا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك پێش ناپۆلی كەوت و گەیشتە یاری كۆتایی و لە یاری كۆتایش، ڕووبەڕووی یوڤێنتوس دەبێتەوە.
ئەتالانتا گەیشتە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.