بە ھۆی ھەبوونی كێشە و زۆربوونی قەرزی كرێی ئاو لەسەر ھاووڵاتیان، بڕیارە پێداچوونەوە بە پرسی پێوەری ئاودا بكرێت، ئەندامێكی لیژنەی شارەوانیش رایدهگهێنێت: بڕیارە داشكاندنێكی گەورە بۆ قەرزی ئاو بكرێت.
كلارا عودیشو، ئەندامی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهێنێت: ژمارەیەكی بەرچاوی پشكداری ئاو گلەیی لە كرێی ئاو دەكەن و قەرزێكی زۆر لەسەر ھاووڵاتیانە، لەبەر ئەوەش ئێمە كار بۆ كەمكردنەوەی قەرزی ھاووڵاتیان دەكەین و بڕیارە داشكاندنێكی زۆر بۆ قەرزی ئاو بكرێت.
دەشڵێت: لەگەڵ وەزیری شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتی، پرسی پێوەری ئاومان تاوتوێ كردووە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی قەرزەكە بدرێت، بە مەرجێك ھاووڵاتیش پابەند بێت بە بەستنی پێوەری ئاو.
لارا عودیشو، ئەندامی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی كوردستان روونیشی كردەوەتهوه: كێشە لە بەشێكی پێوەرەكانی ئاودا ھەیە و ھەندێ لە پێوەرەكان ھەواش دەخوێننەوە، لەبەر ئەوەش ھاووڵاتیان چەندی دەست بە ئاوەوە بگرن، پارەیەكی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر پێوەرەكە بگۆڕن بۆ جوری باشتر و قەرزەكانیان كەم بكرێتەوە، كێشەكە كۆتایی دێت و بە پێوەری دروستیش مانگانە پارەیەكی زۆر كەم بۆ ھاووڵاتیان دەگەڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.