دلۆڤان محه‌مه‌د فاتیح جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی ھه‌ولێر، رایگه‌یاند: نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه له شاری ھه‌ولێر كه بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ته‌رخان كرابوو داخرا، ئه‌مه‌ش دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی توووشبووانی ڤایرۆسه‌كه و ئاساییبوونه‌وه‌ی به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كان كه ته‌رخانكرابوون بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دلۆڤان محه‌مه‌دفاتیح جه‌لال راشیگه‌یاند، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه داخرا، یه‌كێك بوو له نه‌خۆشخانه‌كانی چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا و له كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌ی ھه‌ولێر رۆڵێكی كارای ھه‌بووه و زیاتر له 600 تووشبووی كۆرۆنا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا چاره‌سه‌رییان وه‌رگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی ھه‌ولێر داوای له ھاووڵاتییان كرد كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ھه‌ر له‌كه‌مبوونه‌وه‌دابێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه كه بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه ماوه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه باری ئاسایی و خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه ته‌ندروستییه‌كان بخرێنه‌وه خزمه‌تی ھاووڵاتییانی شاری ھه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.