لەنەشتەرگەرییەکدا کە ماوەی شەش کاتژمێری خایاندووە ،پزیشکان توانیان 45 موگناتیس لەگەدەی منداڵێکی بریتانی تەمەن دوانزە ساڵ دەربهێنن.
ئەوەی مایەی شۆک بووە،منداڵەکە بەئەنقەست ئەو هەموو موگناتیسەی قوتداوە،بۆئەوەی تاقیبکاتەوە کە بزانێ موگناتیسەکان لەنێو گەدەی بەیەکەوە دەنووسێن یان نا.
شایانی باسە منداڵەکە دوای چوار رۆژ لەئەنجامدانی کارەکەی، ئینجا هەواڵی بەدایکی داوە کە شتێکی وای کردووە.
وهرگێران و دارشتنهوهی - رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.