Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:49

له‌ چەمچەماڵ کارمەندێکی ئاسایش کوژرا

کوردستان TV
#7
100%

ئەمشەو لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کارمەندێکی ئاساییش کوژرا و پۆلیسیش دەڵێ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین.

سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌ تەندروستی چەمچەماڵ راگەیاند: ئه‌مشه‌و 10ی 2ی 2021 تەرمی كەسێك گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو كە ئاسەوارەی گوللە بەسەر جەستەیەوە بووە.

له‌م باره‌یه‌وه‌ وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو كە كوژراوەكە كارمەندی ئاسایشە  تەمەنی 49 ساڵە لەناحیەی قادر كەرەم و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە، له‌ ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.