Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:57

هێزه‌کانی پۆلیسی نەینەوا تیرۆریستێکیان به‌ چوار جۆر چەکه‌وه‌ ده‌ستگیرکرد

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری هەواڵگری ئەمنی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: هێزه‌كانیان تیرۆریستێكیان ده‌ستگیركرد، چوار جۆر چەکی لا بووە، لەگەڵ پێنج مۆبایل و بڕی چوار ملیۆن دینار.

عەقید محمد رشاد ئەلجبوری، بەڕێوەبەری هەواڵگری ئەمنی موسڵ بە کوردستان تی ڤی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بە بەشداری، هێزێکی هاوبەش که پێکهاتبوو له فەوجی  پۆلیسی خێرای هەشتی سەر به پۆلیسی نەینەوا و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەپێی سەرچاوەی زانیارییە هەواڵگرییەکانی دروست تووانیان تیرۆرست (ئا ع ع ع ) ناوهاتوو به (ئەبو دەجانه) که بەناو له (کەتیبەی ئەبرا بن ئەلمالك بۆ کردەوە تیرۆرستیەکان) له کاتی کۆنتڕۆڵی داعش بۆ شاری موسڵ کاری دەکرد دەستگیربکەن.

جبوری گوتیشی ئەو تیرۆریستە لە له ناوچەی (ئەلنەهڕەوان - تەنەك) له لایەن هێزەکانی ناوبراو لای ڕاستی شاری موسڵ دەستگیرکراوه‌، لە کاتی گرتنیشیدا چوار جۆر چەکی لا بووە لەگەڵ پێنج مۆبایل و بڕی چوار ملیۆن دینار، هەروەها چەند غەرامێک ماددەی هۆشبەر.

ئا/فەرمان عەلی

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.