Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:11

مەسرور بارزانی: هەموو هاووڵاتییەک بەرامبەر یاسا یەکسانە و پێویستە ئافرەتان ئازادانە بژین

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان دەکات .

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شاری هەولێر کرد.

سەرۆکی حکومەت بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەسەرکردەوە ، بە تایبەتی هێڵی گەرمی ژمارە 119 کە یەکێکە لە هۆبە گرنگ و چالاکەکانی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی ، کە ئامانجی یارمەتیدانی قوربانییانی تووندوتیژییە و بێ بەرامبەر و  24 کاتژمێر،  پەیوەندییەکان وەڵام دەداتەوە و ڕینمایی یاسایی و دەروونیان پێشکەش دەکات.

سەرۆکی حکومەت ، وێڕای دەستخۆشی کردن لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە کە ئەرکێکی پیرۆز ئەنجام دەدەن.

ئاماژەی بەوە دا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دژی هەموو جۆرە تووندتیژییەکە و بەردەوام کار دەکات بۆ بنبڕکردنی گشت تووندوتیژییەک، گوتیشی هەموو هاووڵاتییەک بەرامبەر یاسا یەکسانە و  پێویستە ئافرەتان، ئازادانە بژین و بڕیار لە ژیانی خۆیان بدەن و مافەکانیان پارێزراو بێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.