Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:02

ئاسایشی سلێمانی: له‌شه‌ڕه‌که‌ی بازگه‌ی تاسڵوجه‌‌ کارمه‌ندێکی ئاسایش شه‌هید بووه‌و پێنج کارمەندى دیکەش بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئاسایشی سلێمانی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی بازگه‌ی تاسڵوجه‌ رایگه‌یاند: كارمه‌ندێكی ئاسایش شه‌هید بووه‌و پێنج کارمەندى دیکەش بریندار بوون

ده‌قی روونکردنەوەكه‌ی بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى ..

سەر لەبەیانى ئەمڕۆ (10/2/2021) کاتژمێر (10:30)ى سەر لەبەیانى لەبازگەى تاسڵوجە سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى لەکاتى تیپەربوونى ئۆتۆمبێلیکى سەر بە هیَزەکانى پێشمەرگە ،لەنێوان پێشمەرگەکان و کارمەندانى بازگەکە لێکتێنەگەیشتنیک ڕوویداوە ،لەئەنجامدا بۆتە دەمەقاڵی و شەڕ لەلایەن پێشمەرگەکانەوە بەچەقوو هێرش کراوتە سەر چەند کارمەندێکى ئاسایش و بریندار کراون, بەداخەوە (عەریف/ شاخەوان احمد محمود) کارمەندانى ئاسایشی بازگەى تاسڵوجە بەهۆى سەختى برینەکەى شەهید بوو و پێنج کارمەندى دیکەش بریندار بوون, دواى دروست بوونى کێشەکە توانرا بەهەوڵ و هیمەتى هەموو لایەک ئاڵۆزییەکان کۆتایی پێ بەهێنریت و دەست بەجێ لیژنەى لێکۆڵینەوە پێکهێنرا بۆ ئەوەى یاسا بەرقەرار بێت, هەردوو لایەنى هۆکارى درۆستبوونى کێشەکە بەفەرمانى  دادوەر ڕاگیراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.