Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:02

له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆکی حکوومه‌ت ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە بۆ تەندروستی گەرمیان دابینده‌کرێت

کوردستان TV
100%


له‌نووسراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌،د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە بۆ تەندروستی گەرمیان دابینده‌كرێت.

له‌نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌:  له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بریاردرا به‌خه‌رج كردنی بڕی هه‌شتاو پێنج ملیۆن دینار، به‌مه‌به‌ستی كڕینی ئامێری شكاندنی به‌ردی گورچیله‌ بۆ ته‌ندروستى گه‌رمیان.

بە کڕینی ئامێرەکە  بۆ ناوچه‌كه‌، خزمەتگوزارییەکی باشتر پێشکەش بەو نەخۆشانە ده‌كرێت کە کێشەی بونی بەردیان لە گورچیلە و رێڕەوی میزەڕۆ ھەیە.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.