له هه‌رێمی كارولینای باكووری ئه‌مریكا ،له دیمه‌نێكی ده‌گمه‌ن دا ورچێكی كێوی ئاماده‌ی ئاهه‌نگێكی موزیكی ده‌بێت .
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ، ده‌رده‌كه‌وێت موزیسیان (جودی فلینگ) له ماڵه‌كه‌ی خۆی نمایشێكی موزیكی بۆ بیسه‌رانی ساز ده‌كات ،له ناكاو ورچێك له ده‌رگای دواوه‌ی ماڵه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌وه‌ستێت ، به‌جۆرێك له‌سه‌ر هه‌ردوو پێیه‌كانی وه‌ستاوه بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له موزیك بگرێت دیاره ئه‌و ورچه زۆر حه‌ز له موزیك ده‌كات.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی – كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.