وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان،بریاریدا بە خەرجکردنی پارەی مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی ساڵی رابردوو.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی كوردستان، كه واژۆی ئاوات جەناب نوری وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره و تیایدا هاتووه: ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی بڕی سێ ملیار و 910 ملیۆن و 554 هەزار دینار، بۆ چاودێرانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خولی یەکەم و دووەمی ئەزموونە گشتییەکانی خوێندنی ساڵی ڕابردوو.
به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ئەو بڕە پارەیە بۆ پەروەردەی هەموو پارێزگاکانی هه‌رێمی كوردستان خەرج دەکرێت، ئەویش به‌پێی لیستی بەشدارانی چاودێریی خولی یەکەم و دووەم.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.