له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: لەدیوانی وەزارەت کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان و بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوەو ڕاهێنانی کشتوکاڵی و ژمارەیک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆمپانیای ئاڵتونسا.
راشیده‌گه‌یه‌نن: کۆمپانیاکە بۆ مەبەستی دروستکردنی کارگەیەکی ئاوی تەماتەی مۆدێرن لەهەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتیان کردوە.
هه‌روه‌ها له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: بەدروستکردنی ئەم کارگەیە جوتیارانی بەرهەمهێنی تەماتە دەتوانن بڕێکی زۆر لە بەرهەمەکانیان لەم کارگەیە بەنرخێکی گونجاو ساغ بکەنەوە.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا: کەریم سلێمان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەکردنەوەی کارگەکەو بەڵێنی پێدان هاوکاریان بکات و پێیانی ڕاگەیاند: دەرگای وەزارەت کراوەیە بۆ هەرکەرتێکی تایبەت کەبیەوێت وەبەرهێنان بکات لە کەرتی کشتوکاڵ.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.