Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:33

مسته‌فا کازمی: له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بین

کوردستان TV
100%


سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: بەردەوام دەبین لە دەركردنی بڕیاری قورس لە بەرژەوەندی عیراق.

نووسینگەی ڕاگەیاندی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕاگەیاند: مستەفا كازمی سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گەشەپێدانی مرۆیی عیراق بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك كرد، گفتووگۆیان لەسەر چەند بوارێكی گرنگ كرد، چەند بڕیارێكی گرنگیشیان لەوبارەیەوەدا.

لە كۆبوونەوەكەدا كازمی ڕایگەیاند، پێویستە گرنگی بە توانای مرۆیی بدرێت، كە هۆكارێكی گرنگە بۆ ئابووری بەهێز لە داهاتوودا بتوانێت ڕووبەڕووبوونەوەی تەواوی ئەو ئاستەنگانە ببێت كە دووچارمان دەبنەوە، هەروەها ڕۆڵی دەوڵەت لێرەدا ئەوەیە كە بتوانێت ژێرخانێكی مرۆیی و ماددی فەراهەم بكات، ڕێگەشبدات بە گەشەسەندی كەرتی تایبەت.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوەشی ڕوونكردەوە، بە هیچ جۆره‌ گەشەسەندن و پێشكەوتنێك ناگەین ئەگەر دژایەتی گەندەڵی نەكەین، سەرەڕای ئاستەنگییە سیاسییەكان، لەگەڵ ئەوەشدا حكومەت بەردەوام دەبێت لە دانی بڕیارە قورسەكان، ئەو بەرپرسیاریەتییە مێژووییەی كە كەوتووەتە سەر شانمان دەبێت بە چەند هەنگاوێك دەست پێبكەین بۆ بەرژەوەندی و ستراتیژی باشتری گەلەكەمان.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.