Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:32

لە سەرەتاى ئەمساڵەوە هه‌شت پڕۆژەى وەبەرهێنان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر مۆڵەتیان پێدراوە

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرى گشتیى وەبەرهێنانى هەولێر رایگەیاند: لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ هه‌شت پڕۆژەى وەبەرهێنان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە بەهاى زیاتر لە دووسه‌د ملیۆن دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە، کەرتى پیشەسازیش بە پلەى یەکەم دێت.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانى رایده‌گه‌یه‌نێت: بە هۆى ئەو ئاسانکارییانەى حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە بوارى وەبەرهێنان پێشکەشى وەبەرهێنەرانى کردووە، کەشێکى لەبار بۆ وەبەرهێنان لە کوردستان رەخساوە، لە ماوەى کەمتر لە دوو مانگ و لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ هه‌شت پڕۆژەى وەبەرهێنان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر مۆڵەتیان پێدراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سەرمایەى ئەو پڕۆژانەش زیاتر لە دووسه‌د ملیۆن دۆلارە، ئەمەش پێشکەوتنێکى باشە لە بوارى وەبەرهێنان راشیگەیاند: پیشەسازى یەکێکە لەو سێکتەرانەى کە لە پلەى یەکەم دێت و زۆرترین سەرمایەى بۆ تەرخانکراوە، دواى ئەویش سێکتەرەکانى تەندروستى، گەشتیارى، کشتوکاڵ دێن، ئەو پڕۆژانە رۆڵى باشیان دەبێ لە زیادکردنى هەلى کار و هەمەجۆرکردنى سەرچاوەکانى داهات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.