Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:06

نوێنەری حکومەتی هەرێم و عێراق لە گه‌ڵ پەڕلەمانی ئەوروپا کۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

نوێنەری حكومەتی هەرێم و عێراق لە گه‌ڵ پەڕلەمانی ئەوروپا كۆبوونه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ گرفته‌كانی تیرۆریسانی داعش و رێكه‌وتنی شنگال و بودجه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتێكران.

 نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەورووپا ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندییەكانی پەرلەمانی ئەورووپا لەگەڵ عێراق، باسیان لە پەیوەندیی هەرێم و بەغدا، بودجە و چالاكیی تیرۆریستانی داعش ، هەروەها دانوستانەكانی نێوان هەرێم و عێراق و جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال كردووە.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: بەشداریمان لە كۆبوونەوەی فەرمیی لیژنەی پەیوەندییەكانی پەرلەمانی ئەورووپا كرد، كە لەگەڵ عێراق بەڕێوە چوو.

ده‌شڵێت: كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە بارودۆخی عێراق لە رووی سیاسی و ئابووری و ئەمنییەوە، كە تێیدا باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق بانگهێشت كرابوو بۆ خستنەڕووی دوایین گۆڕانكارییەكان لە عێراق.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت: تیشكمان خستە سەر چەند خاڵێك، لەوانە، پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، پرسی بودجە و دانوستانەكانی نێوان هەردوولا، زیاد بوونی چالاكییەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كە هۆكارەكەی بۆ نەگەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە دەگەڕێتەوە، هەروەها باسمان لە گرنگیی جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگالیش كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.