ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: له چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كورد، بوودجه تێده‌په‌ڕێندرێت .
حسێن یه‌ساری،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی سه‌نه‌دی نیشتمانی رایگه‌یاند: گرنگی په‌سندكردنی بوودجه له‌وه‌دایه كه به ته‌وافوقی سیاسی ته‌واو له‌نێوان هه‌موو هێزو كوتله سیاسییه‌كاندا بێت.
حسێن یه‌ساری له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی نیشتمانی عێراق بۆ هه‌واڵیی گوتی: له‌چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا لیژنه‌ی دارایی كۆتایی به گفتوگۆكانی له‌سه‌ر بوودجه ده‌هێنێ و وێنه‌یه‌ك له هه‌مواركردنه‌كان راده‌ستی حكومه‌ت ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: له چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كورد، بوودجه تێده‌په‌ڕێندرێت.
شایانی باسه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر زافر ئه‌لعانی،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه به‌ڕێككه‌وتن ده‌بێت و پابه‌ندین به‌وه‌ی كه ده‌بێ نوێنه‌رانی كورد له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌ییان هه‌بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.