Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:40

 هه‌واڵگری ئێران : کوژرانی زانا ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران به‌ یارمه‌تی ئه‌ندامێکی سوپای پاسداران بووه‌

کوردستان TV
100%

مه‌حمود عه‌له‌وی، وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران، دوای زیاتر له‌ دوو مانگ به‌سه‌ر‌ كوژرانی موحسن فه‌خریزاده‌، زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: ئه‌و كه‌سه‌ی پاڵپشتی لۆجستی بۆ كوژرانی موحسن فه‌خریزاده‌، زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران پێشكه‌ش كردووه‌،ئه‌ندامێكی باڵای سوپای پاسداران بووه‌.

موحسن فه‌خریزاده‌، یه‌كێكبوو له‌ به‌ناوبانگترین و به‌ھێزترین پیاوی ئێران له‌ بواری زانست و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی كه‌ به‌ باوكی به‌رنامه‌ی ئه‌تومی ئێران ده‌ناسرا، رۆژی هه‌ینی 27ی كانوونی دووه‌م له‌ شارۆچكه‌ی ئابسه‌رد-ی سه‌ر به‌ تاران له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژرا.

دوای كوژرانی موحسین فه‌خریزاده‌،عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، گوتی: ده‌بێت بكوژانی فه‌خریزاده‌ و هاوده‌سته‌كانیان سزابدرێن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / شه‌فه‌ق نیوز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.