د. خەلیل غازی، مامۆستای زانکۆ له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێم و ئه‌و كۆسپ و ئاسته‌نگانه‌ی كه دێنه پێش رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رده‌وام هه‌رێمی كوردستان بۆته قوربانی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئه‌و وڵاته .
ئه‌و حكومه‌تانه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری وڵاتانی دیكه كه دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن .
روونیشیكرده‌وه كه پێویسته بۆ مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ به‌غدا پشت به ده‌ستوور ببه‌ستین و ده‌ستوور بكه‌ینه بنه‌ما .
ئاماژه‌شیدا كه دوو رای جیاوازی فراكسیۆنه‌كانی كورد له به‌غدا بوونی هه‌یه ، ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه‌شی پشتیوانی هه‌رێمی كوردستانن ، به‌ڵام جێگه‌ی داخه ئه‌وانه‌ی پشتیوانی هه‌رێمی كوردستانن له رووی هونه‌رییه‌وه لاوازن .
پێویسته لایه‌نی كوردی بتوانێت شه‌ڕی ده‌ستوور بكه‌ین و مافه‌كانی خۆمان له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین .
ئێستا دژایه‌تی كردنی هه‌رێم بۆته سومبولێكی نیشتیمانی بۆ شیعه‌كان، راشیگه‌یاند كه ناكرێت به نه‌فه‌سێك دانوستان له گه‌ڵ هه‌رێم بكه‌ن به‌وه‌ی كه هه‌رێم مافی خه‌ڵكی دیكه‌ی عێراقی خواردووه .
لایه‌نه عێراقییه‌كان شكسته‌كانی خۆیان ده‌یانه‌وێت به‌و قسانه بڕه‌وێننه‌وه به‌تایبه‌تی ئێستا پرسی هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته باسی لێوه ده‌كرێت وئێمه وه‌كو كورد نابێت خۆمان راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین ، به‌ڵكو پێویسته به‌غدا به دوای ئێمه بێت .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.