وڵاتی ئێران 2 هاوڵاتی كورد بهزیندانی كردن به 5 ساڵ سزادا.
پێگهی خۆڕاگری بڵاوی كردهوه: كه دوو هاووڵاتی دیکە ی خەڵکی پیرانشار كه لهمانگی 10 ساڵی پارهوه لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون ، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
پێگهكه بڵاویشی كردووهتهوه: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی " شیناوێ" ی پیرانشار بە ناوەکانی "هاشم مورادی" و "ئیسماعیل محەمەدپوور" کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە پارته کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دادگایی کراون، لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلام ئێران،هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
راشیدهگهیهنن: هاشم مورادی و ئیسماعیل محەممەدپوور کۆتایی خەزەڵوەری 1399ی هەتاوی لە گەڵ چەند هاووڵاتیی دیکەی پیرانشاری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتای هاتنی لێپرسینەوەکانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.