دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر دەکات.
دهقی پیرۆزباییهكه:
بەڕێز/ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر
بەبۆنەی دەست بەکار بوونتان وەکو پارێزگاری ھەولێر، پڕ بە دڵ پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەین و ھیوای سەرکەوتنان بۆ دەخوازین.
بەڕێزتان لە رابردوودا و لەو بەرپرسیارێتیانەی کە لە ئەستۆتاندا بووە زۆر بە سەرکەوتووانە کارەکانتان راپەڕاندووە، ھیوادارین لەو بەرپرسیارێتە نوێیەش دا وەکو پارێزگاری ھەولێر، سەرکەوتوو بن و درێژە بدەن بە بەرنامە و پرۆژەکانی خوالێخۆشبوو د.فرسەت سۆفی لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
د.بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە 8شوباتی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.