Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:04

سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدی ئاڵا مامۆستا ئیبراهیم سەباح دەکات

کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەكدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی "شەهیدی ئاڵا" مامۆستا ئیبراهیم سەباح دەكات، كە دوێنێ لە یەكەم رۆژی دەوامی قوتابخانە لەكاتی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان گیانی لەدەستدا.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:
بۆ بنەماڵەی شەهیدی ئاڵا مامۆستا ئیبراهیم سەباح  
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی مامۆستا (ئیبراهیم سەباح) م بیست کە لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە كاتی هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە قوتابخانەی بنەڕەتیی سۆركێی شەقڵاوە گیانی لەدەست دا. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدی ئاڵا مامۆستا ئیبراهیم سەباح و كەسوكار و مامۆستایانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.