شێخ جهعفهر شێخ مستهفا، جێگری سەرۆكی ههرێمی كوردستان، پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی خاڵی بەڕێزیان خوالێخۆشبوو سەردار ئاغای حەمەی ئاوڕەحمان ئاغا.
دهقی پرسهنامهكه:
پرسە نامە...
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان.
بەداخم بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی، سەردار ئاغای حەمەی ئەوڕەحمان ئاغای خاڵی بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی، پرسە و هاوخەمی خۆم بە بەڕێزتان و خانەوادەی کۆچکردوو ڕادەگەێنم ،
خوا لێخۆش بوو کاک سەردار ئاغا، کەسایەتیەکی دیارو شۆڕشگێڕی شاری سلێمانی بوو، لە ڕێگای شوڕش و خەباتی کوردایەتی قوربانی زۆری داوە، هەمیشە لەڕیزی پێشەوەی شۆڕش بووە، ماڵئاوایی یەکجارەکی خوا لێخۆشبوو خەسارەتێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان.
داواکارم لە یەزدان گیانی پاکی کاک سەردار ئاغای ئەوڕەحمان ئاغا بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری دڵی خانەوادەکەشی بدات .
انا للە و انا الیە راجعون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.