Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:15

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى: ئیدارەى نوێى ئەمەریکا پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ سەرکردایەتی کورد هەیە

کوردستان TV
100%


بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئیدارەى نوێى ئەمەریکا پەیوەندى باشیان لەگەڵ سەرکردایەتى سیاسى کورد،بەتایبەت سەرۆک بارزانیدا هەیە، بۆیە هەوڵى نێوەندگیرى دەدەن بۆ رێککەوتنى هەولێر و بەغدا و پشتگیرى کوردستانێکى بەهێز دەکەن.

هۆشیار سیوەیلى، بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئیدارەى نوێى ئەمەریکا بە سەرۆکایەتى جۆ بایدن سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، پەیوەندى باش و مێژوویی لەگەڵ سەرکردایەتیى سیاسى کورد، بە تایبەت سەرۆک بارزانیدا هەیە، ئەمەش کاریگەرى باشى دەبێ بۆ داهاتووى هەرێمی کوردستان و ئایندەى سیاسەتى ئەمەریکا لە ناوچەکە، هەرچەندە سیاسەتى دەرەوەى ئەمەریکا و هێڵە گشتییەکانى نەگۆڕن، بەڵام بەگۆڕانى ئیدارە چەندین گۆڕانکارى روودەدات لە سیاسەتى ئەمەریکا.

ده‌شڵێت:ئەمەریکا بەردەوام لە هەوڵى ئەوەدایە هەولێر و بەغدا بگەنە رێککەوتن، زۆرجاریش دەستپێشخەرى و نێوەندگیرى ئەو وڵاتە کاریگەرى لەسەر رێککەوتنەکانى نێوان هەردوولا هەبووە، ئامانجى ئەمەریکاش لە ناوچەکە کوردستانێکى بەهێزە لەچوارچێوەى عێراقێکى یەکگرتوودا.

هۆشیار سیوەیلى، بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: هەرچەندە لەماوەى رابردوودا بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان چەندین جار سەردانی بەغدایان کردووە بۆ نیشاندانى نیازپاکى هەرێمی کوردستان و ئامادەییان نیشانداوە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، بەڵام حکوومەتى ناوەند وەکو پێویست ئامادە نییە بۆ رێککەوتن و بە ئاسانى ناچێتە ژێربارى داواکارى ئەمەریکاش، بەڵام بۆچوون و گوشارەکانى ئەمەریکا رۆڵى کاریگەرییان دەبێ لە یەکلاکردنەوەى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.