Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:00

پۆلیسی هه‌ولێر: ئەو تۆمەتبارەی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە فێڵی لە خەڵک دەکرد دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: ئەو تۆمەتبارەی لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە فێڵی لە خەڵك دەكرد دەستگیر كرا
ده‌قی راگه‌یاندراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌سه‌ر تۆمه‌تبار:
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی ساختەكاری، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە چەند حاڵەتێكی فرۆشتنی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و پێدانی پارەی ساختە بە فرۆشیاران، دەستیان بە بەدواداچوونێكی ورد كرد و دوای كۆكردنەوەی زانیاری، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ا.گ.م) بە تۆمەتی ئەنجامدانی فێڵ و ساختەكاری دەستگیر كرد.
تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە (9) پەڕاوی لێكۆڵینەوەی هەبوو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڵساوە بە كڕینی كامێرای چاودێری و ئایپاد و لاپتۆپ و مۆبایلی گرانبەها و چەندین كەلوپەلی دیكە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان، بەند كرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا درێژەی هەیە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.