سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە د. ئازاد نەجار کرد کە لە داهێنانێکى ناوەزەدا، دڵێکى دەستکردى سەرکەوتووى دروست کردووە.
نێچیرڤان بارزانى، دەستخۆشى لە بەڕێزیان کرد و داهێنانەکەى بە خزمەتێکى مەزن بۆ مرۆڤایەتى و داهاتووى پزیشکى لە قەڵەم دا کە دەتوانێت ژیانى هەزارەها مرۆڤ بگۆڕێت، هەموو پشتگیرییەکى خۆیشى بۆ سەرخستنى هەر پڕۆژەیەکى دیکەى داهاتووى، دووپات کردەوە و بەڕێزیان و هەموو داهێنەرانى کوردستانى لە هەرکوێ بن بە مایەى شانازى بۆ گەلى کوردستان زانى و گوتی” شانازیت پێوه دهکهین”.
لاى خۆیەوە د. ئازاد نەجار سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پشتیوانی نێچیرڤان بارزانى دەربڕى و هیواى خواست داهێنانەکەى خزمەتێک بە بوارى پزیشکى بکات و بتوانێت لە داهاتوودا ئامێر و دەزگا و داهێنانى نوێ لەو بوارەدا بەدى بهێنێت.
د. ئازاد نەجار تەمەنى 53 ساڵە و خەڵکى زاخۆیە، لە سوید پزیشکە و توانى دواى 20 ساڵ کارکردنى بەردەوام دڵى دەستکرد دروست بکات، هەروەها خاوەنى دەیان داهێنانى دیکەیە لە بوارەکانى پارچەى دەستکرد و ئامێرى نەشتەرگەرى و بڕوانامەى پارێزراوى داهێنانەکانیشى پێبەخشراوە.
له دیدارهکهدا د. سامان بهرزنجی، وهزیری تهندروستیی ههرێمی کوردستان ئاماده بوو.
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە پزیشکێکى داهێنەر دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.